بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، کەتیبەکانی ئیمام عەلی بڕیارێکی هاوشێوەی عەسائیب ئەهلی حەقی لە بواری داخستنی نووسینگەکانی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کەتیبەکانی ئیمام عەلی بڕیاری دا نووسینگەکانی خۆی لە پارێزگای بەسرە بەهۆی دۆخی تایبەت و نائاسایی ئێستای لە عێراق دا.
لە بەیاننامەی کەتیبەکان هاتووە: بەهۆی دۆخی ئێستا کە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت بەتایبەتی ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە شەهید کردنی ژمارەیەک و لە درێژەی چەمکی حب الحسین یجمعنا و بە پێی ڕاسپاردەی شەڕعیمان، بڕیارمان دا کە نووسینگەی کتیبەکانی ئیمام عەلی لە پارێزگای بەسرە بۆ شکستی فیتنە و داخستنی دەرکە بە سەر ئەو گرووپانەی کە خوازیاری توند بوونەوەی چەند دەستەیی و کێشەکانی نێوان براکانن، دابخەین.
Your Comment